لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەلایەک و ئێرانیش لەلایەکی ترەوە رایگەیاند، "ماوەی دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە بەردەوامە کەمی ماوە و لە ئەگەری شکستھێنانی هەنگاوی دیپلۆماسیی، ئەوا بژاردەکانی دیکە تاوتوێ دەکرێت".
لە ساڵرۆژی واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، هەریەکە لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەھیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا کۆبوونەوە و دواتریش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند، "ئەوان ھاوڕان لەسەر ئهوهی تاران چەکی ئەتۆمی بهدهست نههێنێت".
لای خۆیهوه یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئهو کاتەی
کە لە دانوستانە ئەتۆمییەکان بە فیڕۆ چووە، دەرفەتی بە ئێران داوە بەردەوامیی بە
پرۆگرامی ئەتۆمی بدات و ھەر رۆژێک كه تێدەپەڕێت، ھەر رۆژێک دواکەوتن، ھەنگاوێک ئێران
لە بۆمبی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، "کات كهم دەبێتەوە
و وەکو ئەوەی لێرە قسەمان لەسەر کردووە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ئەوا
لە خاڵێک نزیک دەبینەوە کە سوودە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە نابینین، لەبەر ئەوەی ئێران
ئەم کاتە بۆ پێشخستنی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بەکاردەھێنێت و بە تایبەتی زیادکردنی رێژەی
پیتاندنی یۆرانیۆم لە ٪٢٠وە بۆ ٪ ٦٠ لە رێگەی بەکارھێنانی ئامێرەکانی دژە ناوەندەوە".
رێککەوتننامەی JCPA کە بە رێککەوتننامەی
(ئەتۆم)ی ناسراوە و لە ١٤ی تەمموزی ٢٠١٥، لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە نێوان هەریەک
لە چین، فەڕەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا لەلایەک و ئێرانیش لەلایەکی
ترەوە واژۆکرا، ئامانج لە رێککەوتنەکەش سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێانی
چەکی ئەتۆم بوو لەلایەن ئێرانەوە.
لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ـدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بەشێوەیەکی
یەکلایەنانە کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران راگەیاند و چەندین
سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.
لە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنامەکە و سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا
لەلایەن ترەمپەوە، ئێران بەشێکی زۆری بەندەکانی رێککەوتننامەکەی شکاند، بەڵام دەسەڵاتدارانی
تاران رایانگەیاندووە، ئێران پابەند دەبێت بەسەرجەم بەندەکانی رێککەوتنەکەوە ئەگەر
واشنتن سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.