سەردێڕ:

کەرکوک؛ دەستگیرکردنى بکوژى بازرگانێک کە تەرمەکەى لە ناو بیرێکدا فڕێدابوو

AM:09:23:14/10/2021

7324 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند "تیمێکى بەڕێوبەرایەتییەکە بکوژێکیان دەستگیرکردووە کە بازرگانێکى کوشتووە و تەرمەکەى لەناو بیرێکدا فڕێداوە".


لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى کەرکوکدا ئاماژە بەوە کراوە "بنکەی پۆلیسی تسعین لە کەرکوک، پاش زانیاری ورد بکوژێکی دەسگیرکرد، کە کەسێکی بازرگانی ئۆتۆمبێلی کوشتوە و پاشان لە ناو بیرێک تەرمەکەى فڕێداوە لەناو باخێک".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "ئەو کەسەی کە دەستگیرکراوە، هاوڕێى کەسی کوژراوە و ڕووداوەکە لە گەڕەکی وەحدەی شاری کەرکوک ڕوویداوە، کەسی بکوژ لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٢ و کەسی کوژراو لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٠".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە ئەو بکوژە ئەو بازرگانەی کوشتووە".













گەلەری