سەردێڕ:

روونکردنەوەى کۆمسیۆن لەبارەى گۆڕینى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن

PM:11:10:13/10/2021

14044 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجامەکان شایانی ئەوەن بگۆڕێن و فشارەکان کارناکەنە سەریان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیانی کۆمسیۆن رایگەیاند، ''راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دوای ٢٤ کاتژمێر لە پرۆسەی هەڵبژاردن پەیوەست بوو بە بڕیاری کۆمسیۆنەوە کە بۆ ئاشکراکردنی دەنگەکان لەو کاتەی کە پێشتر دانرابوو.''

باسی لەوەشکردووە، ئەنجامەکان قابیلی گۆڕانن و پێویستە چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی بکرێت دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوێنێ بەشێك لە ئەنجامەکان گۆڕان دوای ئەوەی دەنگی چەند بنکەیەك خرانەسەر کۆی دەنگەکانی تر و بەکارێکی ئاسایی ناوى برد.

ئەوەشی خستوتەڕوو، کۆمسیۆن ناچێتە ژێر بارى هیچ فشارێکەوە و تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەکی سورییان لەسەر پرۆسەی دەنگدان بەدەست نەگەیشتووە.

راشیگەیاندووە، مادەی ٣٨ی یاسای هەڵبژاردن کۆمسیۆن ناچار دەکات وێستگەیەك لەناو بنکەیەكی دەنگدان هەڵبژێرێت بۆ پرۆسەی ئەژماری دەستی.

حەسەن سەلمان دەشڵێت، کۆمسیۆن هیچ دەنگێک ناشارێتەوە و تاوەکو ئێستا هەشت هەزار و ٥٤٧ بنکەی دەنگدان ئەنجامەکانیان نەگەیشتوون.













گەلەری