PM:09:18:13/10/2021
23488 جار خوێندراوەتەوە
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەم نرخی یەک بەرمیلی نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش دوای ئەوە دێت بازاڕی جیهانی ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی وزە بووەتەوە.
پوتن لە میانی بەشداریکردنیدا لە پانێڵی هەفتانەی وزەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەرى زۆرە نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزبێتەوە، چونکە ڕۆژانە نرخەکەی لە هەڵکشاندایە.
ڕوونیشیکردەوە، ڕوسیا ڕێگە نادات چیتر نرخی نەوت
بەرزبوونەوەیەکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت، ئێمەش لە هەوڵداین بۆ ئەوەی نرخەکەی لە
بازاڕی جیهاندا بەشێوەیەکی گشتی جێگیر بکەین.
بەهۆی زۆری خواست لەسەر نەوت، لەئێستادا نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە 83 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت،
بەمەش بەراورد بەرەبەیانی دوێنێ، دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.