پاش ئەوەی گەنجێکی عێراقی هەڕەشەی خۆفڕێدانی لە سەربانی خانووەکەی خۆیان کرد و وتبووی ئەگەر بێت و سەرۆکی ئەمریکا بەدەم داواکارییەکانییەوە نەچێت خۆی فڕێدەداتە خوارەوە؛ یاریدەدری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک پەیامێکی تایبەتی بۆ نارد و داوای لێکرد کە لە بڕیارەکەی پەشیمان بێتەوە.
عەلی عادل ئەو گەنجە
عێراقیەیە کە پەیامێکی بۆ بایدن ناردووە و داوا دەکات جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگهێشتی ئەمریکای بکات و هەڕەشەی خۆفڕێدان لە سەربانەکەی
خۆیانەوە دەکات ئەگەر بایدن وەڵامی نەداتەوە، لە وەڵامیشدا جۆ هوود یاریدەدری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ
کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک پێی دەڵێت، کە کۆرۆنا ناهێڵێت لە ئێستادا بانگهێشتی
ئەمریکای بکەن.
عەلی بە تەنزەوە
دەست بە ڤیدیۆکەی دەکات، چونکە لە سەرەتای دەستپێکردنییەوە دەنگی تەقەیەکی زۆر دێت
لە چواردەوری، عەلی سڵاو لە بایدن دەکات و بە خۆشەویستی دڵی ناوی دەبات، بە کورتی
و پوختی بە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "بایدن سەیرمکە؛ ئەگەر تۆ یارمەتیم نەدەیت
بانگهێشتی ئەمریکام نەکەیت، ئەوا لەم سەربانەوە خۆم هەڵدەدەمە خوارەوە."
عەلی بە بایدن
دەڵێت کە گاڵتەی لەگەڵدا ناکات و بە جددییەتی، عەباسیش بە شایەت دادەنێت، کە پێدەچێت
عەباس ئەو کەسە بێت ڤیدیۆی عەلی دەکات.
عەلی لەدرێژەی پەیامەکەیدا
بە ئینگلیزییەکی تێکەڵ بە عەرەبی دەڵێت، "شەمس ئیس هۆت" کە دیارە
گەرمایەکەی تاقەتپروکێنە و ئەویش لە سەربانە، عەلی بە دەنگی تەقەکردنەکانی کە لە
دەوریەتی بە تەنزێکەوە دەڵێت، "ئەوە تەقەیە، نا نا زۆر ئاساییە هیچ کێشە
نییە."
منداڵەکە ناوی عەلی
عادلە و یوتیوبەرێکی دیاری عێراقە، لە نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوبدا بەوە ناسراوە کە
زۆربەی کات پەیامەکانی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەمریکا دەکات و تیایدا داوایان لێدەکات
هاوکاری گەلی عێراق بکەن لە چارەسەرکردنی گیرگرفتەکانی ژیانیاندا.
بەڵام، لە کۆتا ڤیدیۆیدا
عەلی عادل پەیامێکی ئاڕاستەی جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردووە
و تیایدا هەڕەشەی "خۆفڕێدانی لەسەربانی خانووەکەی خۆیانەوە دەکات" ئەگەر
جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەڵامی نەداتەوە.
لەوەڵامی گرتە ڤیدیۆکەی
عەلیدا، جۆ هوود یاریدەدری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی
نزیک رایگەیاند، "لەئێستادا بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە ناتوانن بانگهێشتی ئەمریکات
بکەین، بەڵام بەڵێن بێت هەرکات سەردانی عێراقم کرد ئەوکاتە بەیەکەوە "سەروپێ"
دەخۆین.
عەلیش لەوەڵامدا،
بەتوڕەییەوە پەیامێکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "جا من سەروپێم بۆچییە هەر
نایخۆم."
ڤیدیۆکەی عەلی و وەڵامی جۆ هوود: