سندوقی نەختی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەوەی هەنگاوی بانکە ناوەندییەکانی وڵاتان بە مەبەستی پشتیوانیکردنی وەزارەتی دارایی وڵاتەکانیان لە روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا، جیهانی خستووەتە دۆخێکەوە توشی تەنگژەی دارایی بێت.
لە راپۆرتی نیوەی ساڵانەی خۆیدا، سندوقی نەختی نێودەولەتی بۆ سەقامگیری دارایی جیهانی (GFSR) رایگەیاند، بڕیاربەدەستانی سیاسی روبەڕوی چەندین ئاڵنگاری لە بودجە دەبنەوە بە هۆی بەردەوام چالاککردنی کەرتی ئابوری، ئەمەش مەترسی بۆ سەر دارایی جیهانی دروستدەکات.
بەرزبوونەوەی
پشکەکان کە بشێوەی زیادەڕۆیی تیاکردن و بەرزبوونەوەی نرخی خانو لە بەشێک لە وڵاتانی
جیهاندا، وایکردووە بەشێک لە وەبەرهێنەران لە وڵاتاندا نیگەرانبن بەرامبەر پێشبینییە
ئابورییەکان، لەکاتێکدا توشبوون بە کۆرۆنا لە زیادبووندایە و متمانەیان بە هێزی
بوژانەوەی ئابوری نییە بەتایبەتی لەو وڵاتانەی بازار و ئابورییەکان لەگەشەکردنی سەرەتاییدایە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوکردووەوەتەوە، هۆشداریداوە
لە زیادبوونی مەترسییەکانی کەرتی دارایی و لاوازبوونی دامەزراوە داراییە نا بانکییەکان
کە ئاماژەن بۆ داڕمانی بنەماکانی سەقامگیری دارایی بنەڕەتی.
راپۆرتەکە ئاماژەی
بەوەداوە، ئەگەر روبەڕوی ئەم مەترسییە نەبنەوە بەشیوەیەکی گەورە بەرەوپێشدەچێت و مەترسی
لەسەر گەشەکردنی مامناوەندی و سیستمی دارایی جیهانی دروست دەکات.
لەبارەی بوژنەوەی
ئابوری جیهانییەوە، سندوقەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بوژانەوەی ئابوری جیهانی بەشێوەیەکی لاواز بەردەوامە، لەگەڵیشیدا
دودڵی و نیگەرانیش بەرزدەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
پێشبینیدەکرێت لە ساڵی ٢٠٢١ ئابوری و دارایی جیهانی بە رێژەی ٥.٩٪ گەشە بکات، بەڵام
لە ساڵی ٢٠٢٤ بە رێژەی ٤.٩٪ گەشە بکات ئەمەش لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی رێژەی دڵنیانەبوون
لە گەشەی ئابوری بەهۆکاری بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا بە تایبەتی کۆڕۆنای گۆڕاوی دەلتا.
کـ، ئـ