سەردێڕ:

سێ جار بومەلەرزە لەم ناوچەیەی کوردستان روویدا

PM:01:51:13/10/2021

11456 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی بومەلەرزەی عێراق بڵاویکردەوە، سێ جار بومەلەرزە لە باشوری خۆرهەڵاتی خانەقین روویداوە.


ئەمرۆ چوارشەممە، روانگەی بومەلەرزەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کاتژمێر ٣ و ٥ خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٢ پلە بە پێوەری رێختەر لە باشوری خۆرهەڵاتی خانەقینی داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتژمێر ٣ و ٣٢ خولەک بۆ جاری دووەم بومەلەرزەبەگوڕی ٣.٢ پلە بەپێوەری رێختەر لە هەمان ناوچە روویداوە.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کاتژمێر ٤ و ٢٩ خولەک لە دووری ١٢ کیلۆمەتر بۆ جاری سێیەم و بە گوڕی ٣.٣ پلە بە پێوەری رێختەر بومەلەرزە لە باشوری خۆر هەڵاتی خانەقینی داوە.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.













گەلەری