ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەى بازاڕى دراوەکاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکە بە جێگیری ماوەتەوە بە بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى بە دوو ملیۆن و ٦٧٥ هەزار تمەنى ئێرانییە.