AM:10:18:13/10/2021
2296 جار خوێندراوەتەوە
مامۆستایانی وانەبێژ بۆ جارێکی دیکە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن و موچەکانیان دەکەن.
مامۆستایەکی وانەبێژی بەشداربوو لە گردبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، داواکارم تەواوی مامۆستایان ھاوکارمان بن و لەگەڵ داواکارییەکانمان بن، چونکە ئەگەر مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی ھۆڵەکان خوێندن بکەن "خوێندن پەکی دەکەوێت."
لە مانگی ٢ی ئەمساڵەوە بەپێى بەشە وانەکان شایستەى داراییان
بۆ خەرج دەکرێت و ئەوەش نارەزایەتییەکى زۆرى لەلاى مامۆستایانى وانەبێژ دروستکردووە
و بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژ وەکو نارەزایەتییەک خۆپیشاندانیان لەبەردەم پەروەردە
جیاوازەکان و ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ
دامەزراندنیان.
لە هەرێمى کوردستان نزیکەى ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە
کە ئەمانە دانەمەزراون و پێشتر حکومەتى هەرێم شایستەیەکى دیاریکراوى بۆ بڕیبوونەوە
بەبڕى ٣٠٠ هەزار بۆ مامۆستایانى هەڵگرى بروانامەى بەکالۆریۆس و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ
هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم.