سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێم

AM:09:39:13/10/2021

6108 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٦٥ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٦٤٩ دۆلارە، بەمەش بەراورد بەدوێنی نرخەکەی ٩٦ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٠ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.












گەلەری