سەردێڕ:

هۆکاری دەستگیرکردنی گەنجە کوردەکانی کەرکوک لەلایەن سوپای عێراقەوە چییە؟

AM:09:09:13/10/2021

23316 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کە شەوی رابردوو هێزە عێراقییەکان زیاتر لە ٥٠ گەنجی کوردیان دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەوەی بەشداری ئاهەنگێکیان بۆ سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لە ئاهەنگەکەدا بەشێکی گەنجەکان دەبەیان گرتووەتە هێزە ئەمنییەکان و گرژی دروستبووە، لە ئێستاشدا تانک و زرێپۆشیان لە گەڕەکەکەدا جێگیرکردووە.


دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کە رووداوەکە لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکوکدا بووە.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە باسی لەوەکرد، کە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگیان گێڕاوە بۆ سەرکەوتنی حزبەکەیان و هێزە ئەمنییەکانیش لەو ناوچەیە بوون و وەک هێزەکان باسی لێوەدەکەن بۆ پاراستنی ناوچەکە لەوێ بوون، بەڵام لایەنگرانی پارتی دەبەیان گرتووەتە هێزە ئەمنییەکان و گرژی دروستبووە و بەهۆیەوە تەقەیەکی زۆر کراوە، کە وەک دەوترێت دوو کەس بە سوکی بریندار بوون.

پاش دروستبوونی گرژیش هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ٣٥ گەنجیان دەستگیرکردووە و چەندین بازگەی کاتیان داناوە و ناسنامەیان لە سەرجەم ئەو کەسانە سەندووە کە بەو ناوچەیەدا رۆیشتوون، هاوکات تانک و زرێپۆشیان بردووەتە ناوچەکە و تاوەکو ئێستاش تانک و زرێپۆشەکان لەو ناوچەیە جێگیرکراون.

گرژییەکان بە دیاریکراوی لە گەڕەکی رەیحیماوا بۆ فولکەی ئیخوان بووە و لە ئێستاشدا تەواوی شەقامەکە لە فولکەی ئیخوانەوە داخراوە کە رێگایەکی سەرەکییە، وەک دیاریش باسی دەکات، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و بە تایبەت لیوای ٦١ی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران بازگەیان لە ناوچەکە داناوە.

No description available.








گەلەری