سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت

PM:11:35:12/10/2021

18748 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا نمە باران دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، "بەپێی تازەترین وێنەى مانگە دەستکردەکان هاتنى گەواڵە هەور بۆ رۆژئاوا و باکورى هەرێم پێشبینى دەکرێت سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا کەمێک نمە باران ببارێت و هەورە تریشقە دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە دادەبەزێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم و لە ئێستادا تۆزێکى سوک لە ناو شاری دهۆک بوونى هەیە و مەودای بینینى کەم کردۆتەوە بۆ حەوت کیلۆمەتر.













گەلەری