جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگەیاند، به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه له گه‌رمیان، ٣٠ گوند توشی كێشه‌ی بێ ئاوی بوون و زیاتر له چوار هه‌زار جووتیار زیانیان پێگه‌یشتووه. دەشڵێت، "بودجه‌ی وشكه‌ساڵی ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێ ئاوی خه‌رج ده‌كرێت".
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگەیاند، به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه له
گه‌رمیان، ٣٠ گوند توشی كێشه‌ی بێ ئاوی بوون و زیاتر له چوار هه‌زار جووتیار زیانیان
پێگه‌یشتووه. دەشڵێت، "بودجه‌ی وشكه‌ساڵی ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێ ئاوی
خه‌رج ده‌كرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، سروه محه‌مه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره و ئه‌ندامی لیژنه‌ی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵیی له گه‌رمیان لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد، بەهۆی وشکەساڵییەوە
هه‌موو سێكته‌ره‌كان لە گەرمیان زیانیان به‌ركه‌وتوو،
به‌تایبه‌ت ئەوانەی په‌یوه‌ندییان به ژیانی
هاوڵاتیانەوە هه‌یه، وه‌ك ئاو، ئاژه‌ڵداریی و كشتوكاڵیی.
ئاماژەی بەوەشدا، ”لە سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ٤٠٠ گوند هەن، ٣٠ گوندیان كێشه‌ی
کەمئاوییان هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئەو ژمارە بگاته ٦٠ گوند،
بەتایبەت ئەوانەی، كه ئاوی خواردنهوەیان له‌سه‌ر كانیاو یان بیرهکانە”.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئەوەشی خستەڕوو، ١٢ هەزار و ٨٨٠ سەر
رەشهوڵاخ، ٦۳ هەزار مەڕ و ۱۳٤ هەزار بزن بەهۆی
نەبوونی لەوەڕگاوە زیانیان پێگه‌یشتووه.
دەشڵێت، چوار هەزار و ٤٣٠ جوتیار زیانیان پێگه‌یشتووه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و جوتیارانه
بنهتۆوییان نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو گه‌نم و جۆ بچێنن له زه‌وییه كشتوكاڵییهكانیاندا.
لەبارەی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانەوە، سروە محەمەد باسی لەوەشکرد،
به‌شێكیان به‌دارایی ده‌كرێت و پاره نییه، به‌شێك دیكه‌ی به پاره چاره‌سه‌ر ناكرێت،
چونکە به‌شێكیان خۆیان سه‌رچاوه‌ی ئاوییان نییه یان بیری ئیرتوازییان پێ ناگات و ده‌بێت
به شێوازی تانكه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ین و ئاویان پێی بگه‌یه‌نین.
وتیشی، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆردێكمان دروستكردووه
ئه‌و بۆرده كۆبونهووهی گشتیمان كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه گشتیه‌كان سه‌رجه‌م
ئاماره‌كانمان به‌رزكردۆته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر
ئه‌وانه‌ی كێشانه‌ی به بودجه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
لەلایەکی دیکەوە، لەبارەی بڕی ئەو بودجەیەی بۆ روبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی تەرخانکرا،
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاشکرای کرد، حکومەت بڕی دووملیار و ٥٠٠ ملیۆن
دینارییان بۆ قه‌یرانی وشكه‌ساڵی تەرخانکردووە و بڕێك له‌و بودجه‌یه بۆ گه‌رمیان دابین
ده‌كرێت.
دەشڵێت، ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ وشكه‌ساڵی ته‌رخانكراوه ، له ئێستادا ته‌نها بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه دانراوه.
وتیشی، مه‌به‌ستی چۆڵنه‌كردنی گونده‌كان
و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گونده‌كان و
به‌شێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان، له ئێستادا ئه‌و بودجه له سێكته‌ری ئاوی
خواردنه‌وه خەرج ده‌كه‌ن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم وشکەساڵی لەچەند ناوچەیەکی
هەرێم راگەیاند. بەهۆی وشکەساڵیشەوە بەروبوومی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵی لە گەرمیان
زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.