سەردێڕ:

مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی بایکۆتکردنی دەوام لە سبەینێدا بڕیاریاندا

PM:09:53:12/10/2021

8332 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەوەی تا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە کە خۆی لە دامەزراندنی هەمیشەیدا دەبینێتەوە، بڕیارە سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی دەوام بکەن.


کارزان فیزیک نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەھۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان سبەینێ چوارشەممە، کاتژمێر ١٠ جارێکی دیکە لەبەردەم پەروەردەکاندا گردبوونەوەی نارەزایی ئەنجامدەدەن و فشارەکانیان خێراتر دەکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

ئەو نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر وەڵام نەدرێینەوە ھەنگاوی دیکە دەگرینەبەر."

لە رۆژی ٦ی مانگدا مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە، تیایدا داوای دامەزراندنی هەمیشەییان دەکرد و وتیان، ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکرێت ئەوان رۆژی ١٣ی مانگ دەست بە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

لە مانگی ٢ی ئەمساڵەوە بەپێى بەشە وانەکان شایستەى داراییان بۆ خەرج دەکرێت و ئەوەش نارەزایەتییەکى زۆرى لەلاى مامۆستایانى وانەبێژ دروستکردووە و بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژ وەکو نارەزایەتییەک خۆپیشاندانیان لەبەردەم پەروەردە جیاوازەکان و ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ دامەزراندنیان.

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە کە ئەمانە دانەمەزراون و پێشتر حکومەتى هەرێم شایستەیەکى دیاریکراوى بۆ بڕیبوونەوە بەبڕى ٣٠٠ هەزار بۆ مامۆستایانى هەڵگرى بروانامەى بەکالۆریۆس و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم.








گەلەری