سەردێڕ:

سەرۆکی هەرێم: بایکۆتى دەنگدان پەیامێک بوو کە پێویستە لایەنەکان پێداچوونەوە بە خۆیاندا بکەن

PM:08:53:12/10/2021

4492 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناغێكى نوێدان‌ و ئه‌نجامه‌كانى كۆتايى هه‌ر چۆن يه‌كلاببنه‌وه‌، هه‌مووان براوه‌ن.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، هه‌مووان ده‌بێت پێكه‌وه‌ خۆیان بۆ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تی هاوبه‌ش و ئاڵنگارییەکانى قۆناغى داهاتوو ئاماده‌بكه‌ن.

باسى لەوەشکردووە، رێژه‌ى به‌شدارى له‌ ده‌نگداندا په‌يامێكى روونى هاوڵاتييانه‌ كه‌ چاويان له‌ ژيان و گوزه‌ر‌ان و خزمه‌تگوزاريى زياتره و مافى خۆيانه‌‌ و ئه‌مه‌ بۆ هه‌موومان له‌ حكومه‌ت و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێت په‌ند و وانه‌يه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جدى و بنياتنانه‌وه‌ى متمانه‌، هه‌روه‌ها ببێته‌ هانده‌رى كار و خزمه‌تى زياتر.

لەلایەکى دیکەوە، راوێژکارێکى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ لایەنەکاندا لەسەر قۆناغى دواى هەڵبژاردنى عێراق کۆدەبنەوە.

رۆژی یەکشەممە، ١٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتی و رۆژی هەینی ٨ی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو.

دوای تەواوبوونی هەردوو دەنگدانی (گشتی و تایبەت)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستی و ئەلیکترۆنیدا، دەنگەکان هاوتابوون.













گەلەری