وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاویکردەوە، بەهۆی گرانبوونی نرخی پەینی کیمیاوی و ماددەی قرکەر و بنەتۆ بەشێوەیەکی گشتی بڕیاریانداوە بە لێخۆشبوونی گومرگ لە هاوردەکردنی (پەینی کیمیایی، ماددەی قڕکەر، بنەتۆو.)
ئەمڕۆ سێشەممە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردەکردنی چەند ماددەیەك دەرکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
ئامانج لەو بڕیارە هاندان و پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و خاوەن کار و پرۆژەکانی هەرێمی
کوردستانە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو،
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردەکردنی (پەینی کیمیاوی،
ماددەی قڕکەر، بنەتۆ) درا بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی چاندنی دانەوێڵە بە تایبەتی
گەنم و جۆ و بەربوومە کشتوکاڵیەکانی تر.
لە ناوەڕاستی
مانگی ئابی ئەمساڵدا، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لە پێناو دابەزاندنی نرخی
ئالیک و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و ماسی وەزارەتەکەیان بە نووسراوێک
داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە، باج لەسەر سویا و پڕۆتین لاببات.