PM:07:25:12/10/2021
5004 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو پێشچونی باشی بەخۆوە بینیوە.
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سەربازی ئەمریکا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەکردووە، هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە جێگای بایەخە.
ئاماژەى بەوەشکردووە،
پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتەکەیدا پێویستی بە هەوڵی هەمەلایەنە و گشتگیر هەیە و بەشێوەیەکی
مەیدانی سەردانی باره‌گای لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه
له كه‌م و كوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه.
ئەوە لەکاتێکدایە،
ئەمریکا و هاوپەیمانان فشارەکانیان لەسەر یەکێتى و پارتى چڕکردووەتەوە بۆ یەکگرتنەوەى
پێشمەرگە و لەو بارەیەوە هۆشدارى توندیان بەو دوو حزبە داوە.