سەردێڕ:

کۆمسیۆن چوار شوێنی بۆ گەیاندنی تانە لەسەر هەڵبژاردنەکە دەستنیشانکرد

PM:03:45:12/10/2021

3760 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چوار شوێنی تایبەت بە وەرگرتنی تانە و پەڵپی کاندید و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردووە.


جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، دەتوانرێت تانە و پەڵپەکان ئاڕاستەی هەریەکە لە نوسینگەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگاکان، نوسینگەی لیژنەی باڵا و لیژنەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێڕاق بکەن".

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "نوسینگەی نیشتیمانی سەر بە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لیژنەیەکی تایبەتی لە بەشی تانە و پەڵپەکان رێکخستووە بەمەبەستی وەرگرتنی تەواوی ئەو رەخنە و تانانەی کە لە هەڵبژاردنەکەی عێراق دەگیرێن.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی و رۆژی هەینی ٨ی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو.

دوای تەواوبوونی هەردوو دەنگدانی (گشتی و تایبەت)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و لە ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستی و ئەلیکترۆنیدا، دەنگەکان هاوتابوون.













گەلەری