سەردێڕ:

وێنە.. بەتاوانى ئەنجامدانى سیحر و جادوو سێ کەس لەم شارە دەستگیرکران

PM:03:08:12/10/2021

10524 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی شاری موسڵ ڕایگەیاند، لە کاتی ئەنجامدانی سیحر و جادوو سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون و ویستویانە دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەر ئافرەتێک.


پۆلیسی موسڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو باندەی کە دەستگیرکراون لە سێ کەس پێکهاتوون لە نێویاندا ئافرەتێکیش هەیه، لەنێو ژێرخانێکدا خۆیان حەشاردابوو کە چەندین بابەتی سحیر و جادوويان پێبوە.

ڕوونیشیکردەوە، گوێبیستی هاوار و بەهاناوەچوونی ئافرەتێک بوون لە کاتێکدا یەکێک لەو تۆمەتبارە فاڵچییانە ویستبووی دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەری.

پۆلیسی موسڵ ئاماژەى بەوە کردووە، ڕێکاری یاسایی دژ بەو تۆمەتبارانە گیراوەتە بەر و وتەی دانپێدانەکانیشیان وەرگیراوە و دانیان بەم تاوانە و چەندین کاری دەستدرێژی سێکسی دیکەشدا ناوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو تۆمەتبارانە لە ناوچەی زەنجیلی لە بەرەی ڕاستی موسڵ دەستگیرکراوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم نوسینگە و شوێنی فاڵچی و جادوگەرەکان لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و سزادانی ئەو جۆرە کەسانە.













گەلەری