سەردێڕ:

شارەوانی سلێمانی لەبارەی کرێچییەکانەوە بڕیارێکی دەرکرد

PM:01:34:12/10/2021

16976 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەست بۆ ١٠ ساڵ کەپێشتر هەموو ساڵێک موڵکەکان دەخرایە زیادکردنی ئاشکراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، وەک ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڕیارێکمان لەبەرژەوەندی کرێنشینانی موڵکەکانی شارەوانی سلێمانی دەرکرد، دوای گلەیی و گازندەیەکی زۆری کرێچییەکانی سنووری شارەوانی سلێمانی.

لەراگەیەندراوەکەدا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەنجامدانی زیادکردنی ئاشکرا ساڵانە ببوە هۆکاری کێشەی گەورەی کۆمەڵایەتی هەربۆیە پاڵپشت بە مادەی (٢٣) بڕگەی سێهەم و چوارەم لەیاسای ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ئەو کەسانەی موڵکی شارەوانیان لایە لەسەر خواستی خۆیان گرێبەستەکەی بۆ درێژ دەکرێتەوە بۆماوەی (١٠)ساڵ بەمەرجێک ماوەی درێژکراوە لەگەڵ ماوەی گرێبەستەکەی ئێستای لە دە ساڵ زیاتر نەبێت واتا پێویست بەدووبارە زیادکردنی ئاشکرا ناکات بەمەرجێک سەرجەم ڕێکارەکانی شکڵی و مەوزوعی و بابەتیەکانی یاسای ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ پەیڕەوبکرێت".

دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی و کڕێچیەکانی دیکەی شارەوانی کە زیاتر لە پێنج هەزارو ٦٠٠ کرێچی دەبن و ساڵانەش، نیگەرانیی و گلەیی خۆیان لەبەرامبەر زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی شارەوانی سلێمانی دەردەبڕن.













گەلەری