سەردێڕ:

٢٣ ژنی کورد دەچنە بەغدا

PM:12:40:12/10/2021

11324 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دابەشبوونی بازنەکانی عێراق ٨٣ ژن دەیانتوانی بەکۆتای ژنان بچنە پەرلەمانی عێراق، بەڵام بەشداریەکی کاراتری ژنان هەبووە و ٩٧ ژن دەچنە پەرلەمانی عێراق.


لەهەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم (٢٣) ژن توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن، کەبەشێکیان نەک تەنها پێویستیان بەکۆتای ژنان نەبوو بەڵکو یەکەمی بازنەکانیشیان بوون.

سروە عەبدولواحید کاندیدی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بازنەی چواری سلێمانی، توانی بە بەدەستهێنانی ٢٢٦٣٤ دەنگ ببێتە یەکەمی بازنەی چواری پارێزگاکەی، لە بازنەى دووی پارێزگای سلێمانیش بەدریە ئیبراهیم کاندیدى نەوەى نوێ ١٩٠٩٨ دەنگى هێناوە.

وەزیرە ئەحمەد، لە بازنەی دووی هەولێر بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ١٨٤٥٩ دەنگ یەکەمی بازنەکە بووە.

لە بازنەی سێی هەولێریش، ڤیان عبدولعەزیز بە بەدەستهێنانی ١١٠٦٣ دەنگ بووە بە دووەمی بازنەکەی.

لەبازنەکانی سلێمانی جگە لەدوو ژنە کاندیدی سەرکەوتووی نەوەی نوێ، هەریەک لە چرۆ حەمەشەریف بە12254 دەنگ و یادگار مەحمود بە شەش هەزار و نەرمین مەعروف بە ٥٨٦٢ دەنگ و سروە محەممەد ٥٤٥٢ دەنگ سەرکەوتوون بۆ پەرلەمانی عێراق.

لەهەولێریش لەچوار بازنە ٦ ژن سەرکەوتن، جوان عەبدوڵڵا لەبازنەی یەک، کۆردۆ عومەرو وەزیرە ئەحمەد لەبازنەی دوو، ڤیان عەبدولعەزیزو لەیلا ئەکرەم لەبازنەی سێ، لەبازنەی چواریش نەهلە قادر تاکە ژنی سەرکەوتوە.

لەپارێزگای دهۆک سەرجەم کاندیدە ژنە سەرکەوتوەکان دەنگی پێویستیان هێناوەو ئیمان عەبدولرەزاق ١٤١٦٤، ڤیان سەبری ١٣٨٦٧، ئەڤین مزیری ١٥٥٠٦، زۆزان کۆچەر ١٦٥٩٠کاندیدە سەرکەوتوەکانن.

لەسەر ئاستی پارێزگای موسڵ هەریەک ڤیان دەخیل، کاڤین مزوری و ئیخلاس دلێمی سەرکەوتن.

لەپارێزگای کەرکوک هەریەک لە دیلان غەفور ھاوپەیمانی کوردستان ١٨،١٧٣ دەنگی بە دەست ھێناوە و نەجوە حەمید لە پارتی دیموکراتی کوردستان ١٠،٠١٨ دەنگی بە دەست ھێناوە.

لەپارێزگای دیالەش سۆزان مەنسوور، 17 هەزار و 303 دەنگ و بەبێ کۆتا سەرکەوتوە.

ناسک مەهدی غەریب، کاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی دووەمی هەڵبژاردنی پارێزگای سەڵاحەدین توانی کورسیییەکی پەرلەمان مسۆگەر بکات.

سەرکەوتنی ژنە کاندیدەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەبێ کۆتای ژنان و بە دەنگی یەکەمی بازنەکانیان و هێنانی دەنگێکی زۆر وەک بەرپرسانی جوڵانەوەکە دەڵێن پەیوەندی بە گرنگیدانی نەوەی نوێوە هەیە بە پرسی ژن و توانا و لێهاتووی ژنان و بردنە پێشەوەی ئەو چینەی کۆمەڵگە تا ڕێگایەوە ئاستی نوێنەرایەتی ژنان بەرزبکەنەوە و بەدەنگ و لێهاتووی خۆیان هاوشانی پیاوان بەرگری لە مافی ژنان و هاوڵاتیاندا بکەن.













گەلەری