سەردێڕ:

ناوى دیارترین کاندیدە دەرنەچووەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق

AM:11:12:12/10/2021

22404 جار خوێندراوەتەوە

لەدواى بڵاوکردنەوەى ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەشێک لە کاندیدەکان نەیانتوانى دەنگى پێویست بهێنن کە بەشێکیان پێشتر لە پلە و پۆستى باڵادا بوون و تیایاندایە وەزیر یان سەرۆکى پەرلەمان بووە.


ئێن ئاڕ تى ناوى دیارترین کاندیدە دەرنەچووەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بڵاودەکاتەوە کە زۆرێکیان پێشتر وەزیر یاخود سەرۆکى پەرلەمان بوون.

ناوى دیارترین دەرنەچووەکان:

سەلیم جبورى، عەدنان زورفى، مزاحم تەمیمى، خالد عوبەیدى، کازم نەجمان روکابى، محەمەد ساحب دەراجى، ئاڵا تاڵەبانى، سارە ئەیاد عەلاوى، زافر ئەلعانى، سەڵاح جبورى، عەبدولئەمیر تعیبان، ئاراس حەبیب، ئینسجام غەراوى، سەلمان جمیلى، عەدنان درجال، بەها ئەعرەجى، عەبدولحسێن عەبتان، هەیسەم جبورى، محەمەد کەربولى، خەلەف عەبدولسەمەد، ئوسامە نوجەیفى، قاسم فەهداوى، قوتەیبە جبورى، رەشید عەزاوى، کازم سەیادى، ئەحمەد جبورى.

رۆژى یەکشەممەى، ١٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتی و رۆژی هەینی ٨ی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو.

دوای تەواوبوونی هەردوو دەنگدانی (گشتی و تایبەت)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستی و ئەلیکترۆنیدا، دەنگەکان هاوتابوون.

دوێنێ دووشەممە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى راگەیاند و بەگوێرەى ئەنجامەکان جوڵانەوەى نەوەى نوێ بووە خاوەنى ٩ کورسى پەرلەمان و بووە دووەمین هێزى هەرێمى کوردستان.

هەر بەپێی ئەنجامەکانى کۆمسیۆن، نەوەی نوێ دەنگی یەکەمی پارێزگای سلێمانی بەدەستهێناوە و لە هەولێریش پارتی یەکەمە و نەوەی نوێ دووەمە، بە جۆرێک لە بازنەی دووی هەولێر وەزیرە ئەحمەد کاندیدی نەوەی نوێ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

هاوکات، بەپێی داتاکانى کۆمسیۆن، لە کۆی ٩ بازنەی هەولێر و سلێمانی، کاندیدانی نەوەی نوێ لە شەش بازنە یەکەمن.













گەلەری