ئەمڕۆ سێشەممە، لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ، نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.
لە ئازاری ئەمساڵدا، بەزۆرینەی دەنگ پەرلەمانی عێراق پرۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی پەسەند کرد و تیایدا، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٥ هەزار دیناری عێراقی جێگیرکرا لەکاتێکدا پێشتر هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١١٨ هەزار دینار بوو.
بەڵام بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە
بینی و هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی لە ١٥٢ هەزار نزیک بووەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى
بە دوو ملیۆن و ٦٩٥ هەزار تمەنى ئێرانىییە.