سەردێڕ:

پۆلیسى هەولێر: لەسەر کرێى گواستنەوە شۆفێرى تاکسییەک سەرنشینێک دەکوژێت

AM:09:38:12/10/2021

49972 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند "بەهۆى دروستبوونى دەمەقاڵێ لەسەر کرێى گواستنەوە شۆفێرێکى تاکسى سەرنشینێکى کوشتووە".


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لەکاتى گەیشتن بە شوێنى رووداوەکە دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بەناوی (بارزان نصرالله احمد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ شوفێری تاکسیەک لە سەر کرێی گواستنەوە شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراو دەدات و گیانلەدەست دەدات، تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات".

ئاماژە بەوەش کراوە "دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات".













گەلەری