سەردێڕ:

بانکی جیهانى: بەرهەمى ناوخۆیی عێراق ساڵانە نزیکەی ١% بەرزدەبێتەوە

AM:12:00:12/10/2021

3260 جار خوێندراوەتەوە

بانکی جیهانى رایگەیاند، ئابورى عێراق قۆناغ بە قۆناغ دەبوژێتەوە و بەرهەمى ناوخۆیی ئەو وڵاتە ساڵانە بە رێژەی نزیکەى ١٪ بەرز دەبێتەوە.


بانکی جیهانى لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا و زیادبوونی چالاکییە نانەوتییەکان بەرێژەى زیاتر لە لەسەدا ٢١، بەرهەمى ناوخۆیی عێراق گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، مەزهەر ساڵح راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وادەکات کە حکومەت پێویستی بە قەرز نەبێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پرۆژە یاسای بودجە.

مەزهەر ساڵح وتیشی، لە بودجەدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٤٥ دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام لە ١٢ مانگی رابردوودا تێکڕای بەرمیلێک نەوت زیاتر لە ٦٥ دۆلار بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی رابردوودا، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کورتهێنانی بودجە حکومەتی عێراق ناچاربوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبکاتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بە دوای خۆیدا هێنا.













گەلەری