بۆ یەکەمجار لە مێژوی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی کۆریای باکوردا، بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە و بەتایبەتی بواری هەواڵگری لە چاوپێکەوتنێکیدا چەندین زانیاریی نەوتراو و گرنگی لەبارەی کۆریای باکورەوە ئاشكراکرد.
کیم کووک سۆنگ بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە ئەندامێکی سادەوە تا بەدەستهێنانی بەرزترین پۆستی باڵای ئاژانسی هەواڵگری کۆریای باکور بەردەوام بووە و لە نوێترین چاوپێکەوتنیشیدا دەڵێت، "ئاژانسە هەواڵگرییەکانی کۆریای باکوور، چاو و گوێ و تەنانەت مێشک و هزری سەرۆکەکانی کۆریای باکورن."
بەگوێرەی وتەی کیم، ئەو "پاڵپشتیکاری سەرسەختی"
رژێمی کۆمۆنیستی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەیە و ماوەی ٣٠ ساڵ بەرپرسی باڵای دەزگای هەواڵگری
کۆریای باکوور بووە، سەرباری ئەوەش دەڵێت، "پێگە و دڵسۆزییەکەت گەرەنتی سەلامەتنت
لە کۆریای باکور ناکەن."
وتووشییەتی، سەرکردایەتی کۆریای باکور هەموو هەوڵێک دەدات
بۆ ئەوەی پارە و سەرچاوەی دارایی زیاتری دەستبکەوێت، هەر لە بازرگانی ماددەی هۆشبەرەوە
تا فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.
کیم کووک سۆنگ باسی لە ستراتیژییەتی پشت بڕیارەکانی پیۆنگ
یانگ، هێرشەکانی کۆریای باکور بۆسەر کۆریای باشور کردووە و وتوویەتی، "ئاژانسە
هەواڵگریی و هێرشە سیخوڕییەکانی وڵاتەکەی دەتوانن بگەن بە هەر گۆشەیەکی جیهان."
لە ئایاری ٢٠٠٩دا، ئەنجومەنی بڕیارەکانی پیۆنگ یانگ بڕیارێکی
بۆ ئاژانسی هەواڵگری وڵاتەکەی ناردووە، بۆ "کوشتنی بەرپرسێکی پێشووی کۆریای
باکور کە چووبووە پاڵ کۆریای باشووە"، کیم دەشڵێت، "ئەو بڕیارە هەنگاوێک
بووە بۆ قەناعەتپێکردنی باوکی سەرۆکی ئێستای کۆریای باکور" کە ئەوکاتە سەرۆک بووە.
بە بڕیاری کیم کووک سۆنگ، "هێزی تیرۆر" هەستاون
بە کوشتنی "هاونگ جانگ یۆپ" بە نهێنی و بە وتەی کیمیش، "من بە کەسی
بڕیارەکەم دەرکرد و تیمەکەمان جێبەجێیکرد."
"هاونگ جانگ پۆپ"
یەکێک بوو لە هەرە گەورترین بەرپرسە باڵاکانی کۆریای باکور، یەکێک بوو لە ئەندازیارە
گرنگەکانی داڕشتنەوەی سیاسەتی کۆریای باکور، لەساڵی ١٩٩٧دا پەیوەندی بە کۆریای باشورەوە
کرد و بوو بە رەخنگەرێکی سەرسەختی بنەماڵەی فەرمانڕەوای پیۆنگ یانگ، ئەمەش وایکرد
لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری کۆریای باکورەوە بکوژرێت.
لە کۆریای باکور، "تیرۆریزم" میکانیزمێکی سیاسییە
کە دەبێتە هۆی پاراستنی پێگە و هەیمەنەی خانەوادەی کیم جۆنگ ئی و کیم جۆنگ ئون، تەنانەت
ئەوە خەڵاتێکە بۆ ئەوەی دڵسۆزییەتی خۆیان سەرکردەی باڵای وڵات نیشان بدەن.
لە ساڵی ٢٠١٠دا، کەشتییەکی سەربازی کۆریای باشور هێرشیکرایە
سەر و نقومبوو، بەوهۆیەوە ٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و پیۆنگ یانگیش کە کارەکەی ئەنجامدا،
تا ئێستا نکوڵی لێدەکات.
"لەکۆریای
باکوور، تەنانەت لەکاتی درووستکردنی رێگایەکدا دەبێت بڕیار و رێگەپێدانی سەرۆکی باڵا
وەربگیرێت ئەنیا ئەنجامنادرێت."
کۆریای باکور، رەنگە یەکێک بێت لە هەژارترین و پەراوێزخراوترین
وڵاتی سەرزەوی، بەڵام بەرپرسە باڵاکانی کۆریای باکور کە چوونەتە پاڵ سوپای کۆریای
باشور ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە، "کە حکومەتی کیم جون ئون سوپایەکی دروستکردووە
کە لە شەش هەزار هاککەر پێکهاتووە."
بەرپرسە باڵاکانی بەریتانیا لەو بڕوایەدان کە یەکەی
"لازاروس"ی کۆریای باکور لەپشت هێرشە بەرفراوانە ئەلیکترۆنییەکەی ساڵی
٢٠١٧ەوە بێت، کە دامەزراوەی NHS و دامەزراوەکانی
دیکەی جیهانی کردەئامانج.
ماددەی هۆشبەر بۆ پارە
لە ماوەی رابردوو، کیم جون ئون رایگەیاند، وڵاتەکەی جارێکی
تر دووچاری "قەیران" دەبێتەوە و داوای لە خەڵکەکەشی کرد کە خۆیان بۆ "orduos march" ئامادەبکەن، ئەو
دەستەواژەیی کە لەساڵی ١٩٩٠دا لە سەردەمی کیم جون ئیدا وەک وەسفی سەختیی دۆخی ئابوری
ئەوکاتە بەکارهێنرا.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئاژانسی هەواڵگری کۆریای باکور
ئاماژەی بەوەکردووە، کۆریای باکور مێژوویەکی دوور و درێژی لەگەڵ بازرگانی و بەرهەمهێنانی
ماددەی هۆشبەردا هەیە بە تایبەتی ئەفیون و ئۆپیوم.
تای یۆنگ هو، گەورە دیپلۆماتکارێکی کۆریای باکور بوو لە
بەریتانیا کە دواتر هەڵهات، لە ساڵی ٢٠١٩دا رایگەیاند، وڵاتەکەی وابەستەیە بە
بازرگانییەکی فراوانی وڵاتییەوە و لە پلانیشیدایە لەسەر ئاستی ناوخۆ بەرهەمهێنانی
ماددەی هۆشبەر زیاتر پەرەپێبدات.
هەموو پارە و سەرچاوەی دارایی کۆریای باکور خاوەندارێتییەکەی
بۆ کیم جۆنگ ئون دەگەڕێتەوە، بەو پارەیە خانوو و ڤێلا و ئۆتۆمبێل و خواردن دەکڕێت
و بە ویستی خۆی بەکاری دەهێنێت.
بازرگانیکردن و فرۆشتنی چەک، سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتی کۆریای
باکورە بە تایبەتیش بە ئێران، کە لەلایەن وەزارەتی چالاکییەکانەوە بەڕێوەدەچێت.
رێککەوتنەکانی بواری چەکی کۆریای باکور و ئێران لە ساڵی
١٩٨٠ەوە، بەنهێنی ماونەتەوە و تەنانەت موشەکی بالیستی دوور مەوداشی گرتووەتەوە.
کیم ئەوەشی وتووە، کۆریای باکور چەک و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی
بەو وڵاتانە فرۆشتووە کە لە قوڵایی جەنگی مەدەنیدا بوون و ئەم ساڵانەی رابردووش، ئەنجومەنی
گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆریای باکوری بە رەوانەکردنی چەک بۆ سوریا، میانمار، لیبیا
و سودان تۆمەتبار کرد.
نزیکەی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هەڵهاتوو لە حکومەتی پیۆنگ یانگ
هەیە و لە کۆریای باشور دەژین، تەنها چەند کەسێکیان ئامادەبوون قسە بۆ میدیا بکەن
و دەستەبەجێش ژیانی خۆیان و کەسوکاریان دەکەوێتە مەترسییەوە.
کۆمەڵگای سیاسی کۆریای باکور، بڕیارەکانی پرۆسەی هزر و بیرکردنەوەی
هەمووی شوێن گوێڕایەڵی و بۆچوونەکانی سەرکردەی باڵا دەکەوێت بە تێپەڕبوونی چەندین
نەوەش، "دڵێکی گوێڕایەڵ" بەرهەمدەهێنن.
کۆماری خەڵکی دیموکراتی کۆریا ناسراو بە "کۆریای
باکور"، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئاسیا و
لە بەشی باشوری دوورگەی کۆریا پێکدێت، لە باکورەوە هاوسنوورە لەگەڵ چین و روسیا لەسەر
دەریاچەکانی یالوو و تیومان، لە باشوریشەوە بەرەو زۆنی بە سەربازیکراوی کۆریا، لەگەڵ
کۆریای باشوردا هاوسنوورە.
کۆریای باکوری پایتەختەکەی "پیۆنگ یانگ"ە و
ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٥ ملیۆن و ٧٨ هەزار کەسە بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠، رێژەی
٥٥٪ی خاکی دوورگەی کۆریای بەدەستەوەیە و لەلایەن بنەماڵەی کیمەوە فەرمانڕەوایەتی دەکرێت.
نەورەس غەریب