PM:11:07:11/10/2021
8032 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ١٦ی مانگ دەوامی فەرمی خوێندکاران لە زانکۆکەمان دەستپێدەکات."
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رۆژی ١٦ی ئەم مانگە دەست پرۆسەی دەوامی خوێندن لە زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە و داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانیش دەکات بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە خوێندکارانیش دەکەین
لە ماوەی ١٥ رۆژدا ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن تاکو لە رووی تەندروستییەوە پارێزراوبن
و بتوانن لە کەمترین کاتدا پەیوەندی بە بەشە ناوخۆییەکانەوە بکەن."
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی
خوێندنی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢بوو لە وەزارەتی پەروەردە و بەپێی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم
دەبوایە تاوەکو ٢٥ی مانگ دەوای تەواوی زانکۆکان دەستیپێبکردایەتەوە، بەڵام تا ئێستا
لە بەشێک لە زانکۆکان دەوام دەستی پێنەکردووەتەوە و کاتی دەستپێکردنەوەشی دیارینەکراوە.