سەردێڕ:

وتەبێژی تاڵیبان: دانوستان لەگەڵ روسیا دەکەین تاکو دان بە حکومەتەکەماندا بنێت

PM:10:45:11/10/2021

3000 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بزوتنەوەى تاڵیبان رایگەیاند، بزوتنەوەکەیان دەست بە دانوستان لەگەڵ روسیا دەکات بۆ ئەوەى مۆسکۆ دان بە حکومەتەکەیاندا بنێت و باڵیۆزخانەکەى لە کابوڵ بکاتەوە.


زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەى تاڵیبان راگەیاندووە، هەوڵ دەدەن پەیوەندی لەگەڵ تەواوی وڵاتانى جیهان دروستبکەن لە سەرووی هەمووشیانەوە پەیوەندی دیپلۆماسی.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێش هەر شتێک دەست دەکەن بە گفتوگۆ لەگەڵ روسیا سەبارەت بە داننان بە حکومەتەکەیاندا، ئەوەش بە ئامانجی کردنەوەى رێگاى کاری هاوبەش لە داهاتوودا.

وتەبێژى تاڵیبان راشیگەیاندووە، هەوڵ دەدەن بەم نزیکانە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ کابوڵ دەستپێبکاتەوە، داواش لە خەڵکی وڵاتەکەى دەکات شوێن یاساکانى ئیسلام بکەون.

رۆژی ١٥ی مانگی ئابی ئەمساڵ، بزوتنەوەی تاڵیبان، پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ گەورە ویلایەتی ئەو وڵاتە، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و دوای چەند کاتژمێرێکیش، ئەشرەف غەنی سەرۆککۆماری ئەوکاتی ئەفغانستان، وڵاتی بەرەو تاجیکاستان بەجێهشت و لە ئێستادا وڵات لەلایەن تاڵیبانەوە بەڕێوەدەبرێت.













گەلەری