سەردێڕ:

سبەی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەدەچێت

PM:09:53:11/10/2021

4588 جار خوێندراوەتەوە

پاش دواخستنی دادگاییکردنەکەیان بۆ چەندین جار، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، "سبەینێ دادگاییکردنی هەریەکە لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەدەچێت."


ئەمڕۆ دووشەممە، بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "سبەینێ دادگاییکردنی هەریەکە لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی لە دادگای هەولێر بەڕێوەدەچێت."

بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاییەکی سبەینێ لەکاتێکدایە، ماوەی چەندین جارە بە بیانوی جیاجیاوە دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان بۆ کاتی دیکە دوادەخرێت و ئەمەش، ناڕەزایەتی کەسوکاری دەستگیرکراوان و چاودێرانی بواری مافەکانی مرۆڤی بەدواداهات.

١١ مانگ پێش ئێستا ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای دھۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

ماوەی زیاتر لە ١٤ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەند کرد.













گەلەری