PM:09:35:11/10/2021
133012 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی سنلفیلی پارێزگای جەبەل لوبنان لە وڵاتی لوبناندا، بڕێکی زۆری ١٠٠ دۆلاری فڕێدراونەتە ناو شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکەوە، دواتر دەرکەوتووە ئەوانە دۆلاری راستەقینە نین بەڵکو وەکو یارییەک وێنەی دۆلارەکە خراوەتەسەر کاغەزی ئاسایی و چاپکراون.
لەوبارەیەوە، نەبیل کەحالە سەرۆکی شارەوانی سنلفیلی سەر بە پارێزگای جەبەل لوبنان بە سکای نیوزی راگەیاندووە، "راستە بڕێکی زۆر دۆلار فڕێدراوە، بەڵام دەرکەوتووە کە ئەو پارانە راستەقینەنین بەڵکو کاغەزی ئاسایین بە وێنەیەکی ١٠٠ دۆلارییەوە."
نەبیل کەحالە ئاماژەی بەوەشداوە، بەرە بەیانییەک پەیوەندی پێوەکراوە و
پێی وتراوە، کە "سنلفیل نقومی هەزاران دۆلار بووە."
ئەوەشی خستوتەڕوو، بۆیان دەرکەوتووە ئەو پارانە تەنیا
کاغەزی ئاسایین و ١٠٠ دۆلاریان لەسەر چاپکراوە و گرفتی ئەوەشیان هەیە کە ئەو شوێنە
هیچ کامێرایەکی چاودێری لێ نییە تاوەکو بزانن کێ بەو کارە هەستاوە.
باسی لەوەشکردووە، پەیوەندییان بە چەند بەرپرسێکەوە
کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە و ئاشکراکردنی راستیەکان کە میدیا و سۆشیاڵ میدیا
خستوویەتییەڕوو.
راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دۆسییەکەیان گرتووەتە ئەستۆ
و دەستیان بەکارەکانیان کردووە بۆ زانینی سەرچاوەی ئەو پارانە و چۆن گەیشتوونەتە ئەو
حاویەیە.