سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە؛ پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە

PM:09:01:11/10/2021

29196 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەهۆی ئەنجامدانی پرۆژەیەکەوە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە.


وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "كۆمپانیای دانە غاز لە كاتژمێر ٥ی بەرە بەیانی ١٢ی مانگەوە لە كێڵگەی كۆرمۆڵی غازی هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی كە ماوەیەكی زۆرە راگیرابوو."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەکەوە بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر بڕی هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كاتەكانی بوونی كارەبا.

باسی لەوەشکردووە، "وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێ بكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت."

ماوەی ٣٠ ساڵە لە هەرێم کێشەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان چارەسەرنەکراوە و کابینە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن، بەڵام کەمترین هەنگاوی کردەییان لەو بوارەدا ناوە.

 













گەلەری