سەردێڕ:

سەدر پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکردەوە

PM:08:31:11/10/2021

12596 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارە لە جارانی پێشوو جیاواز بوو و لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەبردرا.


موقتەدا سەدر لە تویتێکیدا لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە نووسیویەتی، "ئەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارە لە ھەڵبژاردنەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، ئەوەیە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارە لەژێر چاودێری چاودێرانی نێودەوڵەتی و عەرەبی بەڕێوەچوو و لەلایەن ئەوانە پەسەندکراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا دەکەین دەستوەرنەدرێتە کاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە".

دوێنێ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا زیاتر ٪٤٠ی هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کرد.

ئەمڕۆش پاش کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان نەوەی نوێ کە حزبێکی ئۆپۆزسیۆنە ٩ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لەسەر داوای خۆپیشاندەرانی تشرینی ساڵی ٢٠١٩ بوو کە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێک بوو لە داواکارییە سەرەکییەکانیان.








گەلەری