سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی

PM:03:49:19/07/2021

20272 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، خوێندکارانى پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە، کە پێویستە یەک رۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن بە مەبەستى دڵنیا بوونى لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەنراوێکیدا سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگاداردەکاتەوە کە پێویستە ڕۆژى شەممە رێکەوتى ٢٤ی٧ی٢٠٢١، واتا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن بە مەبەستى دڵنیا بوونى لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، تاکو رێکەوتى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ناوى قوتابیان لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.
دەشڵێت، لە ئێستادا دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکانەى خوارەوە شوێن و ناوى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان بدۆزنەوە:

١-بەشى زانستى.
 
٢- بەشی وێژەیی.
 
٣-بەشى پیشەیى.












گەلەری