سەردێڕ:

کۆمسیۆن ئەنجامەکانی سلێمانی ئاشکراکرد

PM:06:15:11/10/2021

158740 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی پێنج کورسی بەدەستهێناوە و زۆرترین دەنگی پارێزگاکەی هەیە.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەنجامى دەنگدانى ١٠ پارێزگاى بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئەنجامانەش جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە هەولێر سێ کورسی لە کەرکوک یەک کورسی بە دەستهێنا و ئەنجامی دەنگەکانی سلێمانی بە جۆرێک بووە لە هەر بازنەیەک کاندیدێکی نەوەی نوێ دەرچووە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆن دەنگی بازنەکانی سلێمانی بەم جۆرە بووە:

بازنەی ١: رێبوار ئەورەحمان وەستا ساڵح ١٢ هەزار و ٢٥٥ دەنگ، هاوکات، یادگار مەحمود کاندیدی پارتی، دارا حەمەئەحمەد کاندیدی یەکگرتووی، نەرمین مەعرووف لە هاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتوون.

بازنەی ٢: بەدریە ئیبراهیم رەشید ١٩ هەزار و ٩٨ دەنگ، هاوکات، بڕیار رەشید و ئاسۆ فەرەیدوون کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان کورسییان بەدەستهێناوە.

بازنەی ٣: ئاریان عەزیز ئەحمەد ٩ هەزار و ٦٦ دەنگ، هاوکات، موسەننا ئەمین کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی، چرۆ حەمەشەریف کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتوون.

بازنەی ٤: سروە عەبدولواحید قادر ٢٢ هەزار و ٦٣٤ دەنگ، هاوکات، سۆران عومەر کاندیدی کۆمەڵی دادگەریی، غەریب ئەحمەد کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتوون.

بازنەی ٥: مۆفەق حسێن قادر ١٤ هەزار و ٥٦٧ دەنگ، هاوکات، شوان محەمەد کاندیدی پارتی و سروە محەمەد و کاروان عەلی یاروەیس کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتوو بوون.

هەر بەپێی ئەنجامەکانى کۆمسیۆن، نەوەی نوی دەنگی یەکەمی پارێزگای سلێمانی بەدەستهێناوە و لە هەولێریش پارتی یەکەمە و نەوەی نوێ دووەمە، بە جۆرێک لە بازنەی دووی هەولێر وەزیرە ئەحمەد کاندیدی نەوەی نوێ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

هاوکات، بەپێی داتاکانى کۆمسیۆن، لە کۆی ٩ بازنەی هەولێر و سلێمانی، کاندیدانی نەوەی نوێ لە شەش بازنە یەکەمن.

دوێنێ یەکشەممە، ١٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتی و رۆژی هەینی ٨ی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو.

دوای تەواوبوونی هەردوو دەنگدانی (گشتی و تایبەت)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستی و ئەلیکترۆنیدا، دەنگەکان هاوتابوون.














گەلەری