سەردێڕ:

بەهۆی لافاو و زریانەوە نزیکەى دوو ملیۆن کەس لە باکوری چین ئاوارەبوون

PM:05:00:11/10/2021

2836 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی لافاو و زریانەوە نزیکەى دوو ملیۆن کەس لە باکوری چین زیانیان بەرکەوت و ئاوارەبوون.


میدیاکانى چین بڵاویانکردەوە، بەهۆی بارانی زۆر و دروستبوونى لافاو و زریانەوە زیان بە ١٧ هەزار ماڵ گەیشتووە و ئەوە جگە لە زیانگەیشتن بە نزیکەى ٢٠٠ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بەردەوامی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکەوە تیمەکانى فریاگوزاری لە هەرێمی شانشی لە باکوری چین ئاستەنگییان بۆ دروست بووە.

هاوکات دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بڕى نزیکەى هەشت ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکارى لێقەوماوان و رووبەڕووبوونەوەى کارەساتەکە تەرخانکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بەهۆی زریان و لافاو لە هەرێمی هینان لە ناوەندی چین، ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.













گەلەری