وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرۆکی وڵات ئامادەی بەڕیوەچوونی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا نابێت، چونکە وڵاتەکەی ئەندامێکی رێککەوتنامەی پاریس نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بەشداری بەڕێوەچوونی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوانابێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هۆکارەکەی ئەوەیە وڵاتەکەی ئەندمی رێککەوتنی روبەڕوبوونەوەی
کەشو هەوا نەبووە کە لە پاریس واژۆکراو بە "پەیمانی کەشوهەوای پاریس"
ناسراوە.
لەلایەن خۆیەوە کەناڵی دوڕە تی ڤی سەربە ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، هۆکاری
ئامادەنەبوونی لوتکەی کەشوهەوا لە سکۆتلەندادا بە هۆکاری ئەوەیە هاوڵاتییانی ئێرانی
دانیشتووی ئەو وڵاتە توڕەن و داوایان لە پۆلیسی ئەو وڵاتەکردووە لەکاتی ئامادەبوونی
رەئیسی لە کۆبوونەوەکە دەستگیری بکەن و رادەستی دادگای بکەن.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، کەسوکاری نزیکی بەشێک لە زیندانیکراوەکانی
ئێران هەفتەی رابردوو بەڵگەیان لەبارەی سزادان و ئەشکەنجەدانی کەسە زیندانی کراوەکانیان
لە زیندانەکانی ئێراندا خستووەتەبەردەم پۆلیسی
سکۆتلەندی، هەربۆیە داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەمنی کردووە لەکاتی ئامادەبوونی ئیبراهیمی
رەنئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە لوتکەی کەشوهەوا کە بڕیارە لە گلاسکۆ بەڕێوەبچێت دەستگیری
بکەن.
کەناڵی دوڕە تی
ڤی سەربە ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، دەستگیرکردن و دادگاییکردنی حەمید نوری، کە
لە ساڵی ١٩٨٨ دادوەربووە و لەسەر دۆسیەی لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ تۆمەتباربوو، ترسی
لای بەرپرسانی ئێرانی دروستکردووە لەوەی لەکاتی سەردانی کردنی ئیبراهیمی رەئیسی سەرۆکی
ئێران بۆ سکۆتلەندا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئەو وڵاتەوە لەسەرهەمان دۆسییەی چەند
دۆسییەکی دیکە دەستگیربکرێت، هەربۆیە بەشداری لوتکەی کەشوهەوا ناکات.
لەلایەن خۆشییەوە، نۆمی ماکۆلیڤ بەڕێوەبەری رێکخراوی لێبوردەی نێودەڵەتی لە
سکۆتلەندا جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران لەلایەن رێکخراوەکەوە
بە تێوەگلاو لە سزادان و لە سێدارەدانی زیندانیانی ١٩٨٨ دانراوە کاتێک بەرپرسی
دادگا بووە لەوکاتەدا.
ئەمەلەکاتێکدایە، دوای ئەوەی وەک سەرۆکی ئێران هەڵبژێردرا و دەست بەکاربووم
یەکێک لەو تۆمەتانەی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە
ئاراستەی ئیبراهیمی رەئیسی کرا ئەوەبوو، تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە لەسێدارەدان و
سزادانی ژمارەیەک زیندانی دژی دەسەڵاتی ئەکاتی ئێران، لەلایەن خۆشییەوە رەئیسی تۆمەتەکەی
رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران
بووە.
کـ ، ئـ