سەردێڕ:

بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری کەمکردەوە

PM:03:17:11/10/2021

21388 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی ١٨٩ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە بەمەش بڕی خستنەڕووی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی بە رێژەی ١٠.٨٥٪ کەمکردەوە بەشێوەیەک بڕی ١٨٩ ملیۆن و ٤٩٥ هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشداوە، نرخی یەک دۆلاری بە ١٤٦٠ دینار خستووەتە بازاڕەوە.

کڕیارانی دۆلار بڕی ١٧٣ ملیۆن و ٣٧٥ هەزار دۆلاریان بۆ پشتیوانیکردنی هەژماری بانکی دەرەکی بەشێوەی حەواڵەکردنیان کڕیوە و بڕی ١٦ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینەی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ٣٢ بانک لە ئاڵوگۆڕکردنی دراوەکاندا بەشدارییان کردووە بۆ دابینکردنی هەژمارەکانی دەرەوەی وڵات و ١١ بانکی دیکە بڕی پارەی نەختینەیان دابینکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا.

لەماوەی رابردوودا بەمەبەستی جێگیرکردنی نرخی دۆلار و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و لەبەرامبەردا دابەزینی بەهای دینار، بانکی ناوەندی چەندینجار بڕی خستنەڕوو و فرۆشی دۆلاری لە بازاڕەکانی عێراقدا بەرزکردووەتەوە.


کـ ، ئـ













گەلەری