سەردێڕ:

بە هۆی تەزووی کارەباوە گەنجێک گیانیلەدەستدا

PM:01:15:11/10/2021

6280 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کە وەستای دکتی موبەڕیدە بوو، لەکاتى کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی سەرهەنگ باقی عەبدوڵا کە دانیشتوی ناحیەی خورماڵ گەڕەکی قەڵا بووە و پیشەی وەستای دەکت بووە، لەکاتی کارکردندا تەزووی کارەبای بەردەکەوێت و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پاش ماوەیەکی کورت لە نەخۆشخانە، گەنجەکە گیانلەدەستدەدات.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسیپارێزگای هەڵەبجە باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.













گەلەری