سەردێڕ:

بڕیاری نوێ لە وه‌زاره‌تی ناوخۆوە؛ سزای ئەم کەسانە دەدەین

PM:02:41:19/07/2021

27800 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و دەڵێت، "هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی به‌ستنی ماسك و رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت سزا ده‌درێت."


 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد و دەڵێت، پێویستە هاوڵاتییان پابەندبن بە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر بۆ ماوەی دوو مەتر و پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزیبن.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر مزگەوتێک پابەندی جێبەجێکردنی رێنماییەکان نەبێت ئەوا دادەخرێت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
لەبارەی بەردەوامبوونی قەدەغەی چوونە سەر قەبران و دانانی پرسە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرکەس پابەند نەبێت ئەوا بە بڕی دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.
لەبارەی شوێنە گشتییەکان و مارکێت و رێستۆرانت و شوێنە بازرگانییەکانەوە وەزارەتی ناوخۆ وتووشییەتی، کە نابێت رێگە بدەن هیچ کەس بەبێ ماسک بچێتە ناو ئەو شوێنانە، بە پێچەوانەوە ئەوا شوێنەکە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێت و بە بڕی یەک ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە دوێنێدا هەزار و ٤٥٦ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێش، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی دۆخی کۆرۆنا دوو بژاردەی خستبووەڕوو، کە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی و سنوردار بوون و ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

دەقی بڕیارەکان:

نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆنووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆنووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆنووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ













گەلەری