PM:12:07:11/10/2021
16488 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بۆمبێکی لاستیکی لە گەڕەکی نیدا لە شاری کەرکوک بە ئۆتۆمبێلی کەسایەتییەکی ئەلبو عەسافدا تەقییەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کەرکوک لە گەڕەکی نیدا بۆمبێکی لاستیکی بە ئۆتۆمبێلی محەمەد عەسافدا تەقیوەتەوە.
عەساف یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەلبوعەساف لە کەرکوک.
ھەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنھا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.
دیار محەمەد - کەرکوک