سەردێڕ:

لە رووداوێکی ھاتوچۆ سێ کەس برینداربوون

AM:11:30:11/10/2021

6108 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای سەرەکی نێوان کۆیە – ھەولێر سێ کەس بەرینداربوون.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی کۆیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان پیک ئاب و سدریک سێ کەس برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی کۆیە – ھەولێر روویداوە.
ھەرئەمڕۆش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆیی ھەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر ١٢ و ٥٠ خولەک لە ئەنجامی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلیک لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری لە ھەولێر، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا روویداوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا.
بەپێی ئامارەکانی ھاتوچۆی ھەرێم، ساڵی رابردوو، زیاتر لە چوار ھەزار و ٤٠٠ روداوی ھاتوچۆ روویانداوە، کە بەو ھۆیەوە ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش ھەزار و ٨٠٠ کەسیش برینداربوون.
لە ھەرێمی کوردستان رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارەکانی گیانلەدەستدان دادەنرێت، لەو بارەیەشەوە بەشێکی ھاوڵاتیان پێیان وایە خراپی رێگاوبانەکان ھۆکاری سەرەکی بن و لە بەرامبەریشدا پۆلیسی ھاتوچۆ پێی وایە، ھەندێک سەرکێشی و خێرایی زیاد لە پێویست و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ ھۆکار بن.












گەلەری