لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان دۆلار و تمەن تارادەیەک بەجێگیرى مانەوە و دوو دراوى تر دابەزین.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هەروەها هەریەک لە دراوەکانى یۆرۆ و پاوەن بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە
دابەزینیان بەخۆیەوە بینى.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ١٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى بە دوو ملیۆن و حەوتسەد و پێنج هەزار تمەنى
ئێرانى