سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ئەنجامی بەراوردکاری جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکان هاوتابوو

AM:10:27:11/10/2021

25608 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای بەراوردکردنی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکانی دەنگدانی گشتی دەرکەوت ئەنجامەکان ١٠٠٪ هاوتابوون.


ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە لێدوانێکى بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق راگەیاند "ئەنجامى بەراوردکاری جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکانى دەنگدانى گشتیى لە ١٠٠%هاوتا بوو".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رێژەى بەرایى بەشداریکردنى لە دەنگدانى گشتیى ئاشکرا کرد و رایگەیاند "رێژەى بەرایى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتیى ٤١% بوو".

ئاماژەى بەوەش کرد "نزیکەى ١٠ ملیۆن کەس دەنگیداوە".














گەلەری