سەردێڕ:

کازمى دەستگیرکردنى بەرپرسێکى باڵاى راگەیاند

AM:09:59:11/10/2021

96316 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەدەرەوەی وڵات سەرپەرشتیاری دارایی گروپی چەکداری داعش لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەکاتێکدا چاوی دەزگا ئەمنییەکان لەسەر پاراستنی هەڵبژاردنەکان بوو، باڵی هەواڵگریش قورسترین ئەرکی خۆی جێبەجێکرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەزگای هەواڵگری توانیویەتی لەدەرەوەی وڵات داواکراو "سامی جاسم" سەرپەرشتیاری دارایی گروپی چەکداری داعش دەستگیربکات.

کازمی ئاماژەی بەوەشدا، سامی جاسم جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، دامەزرێنەر و کەسی یەکەمی پێشووی گروپی چەکداری داعش، بووە.

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، لەدواى ئەوەى لە بنکەیەکى دەنگدان لە شارى بەغدا دەنگیدا، مستەفا کازمى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "رۆژى دووشەممە، مژدەیەکى خۆش رادەگەیەنن".

گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەردەستی ئەبوبەکر بەغدادی دامەزراو و لەماویەکی کەمدا توانی دەست بەسەر رووبەرێکى زۆر لە خاکی عێراق و سوریادا بگرێت.


کـ ، ئـ













گەلەری