AM:08:34:11/10/2021
12008 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند "لە گەڕەکى حەمرین لە قەزاى کەلار، گەنجێک لەلایەن برایەکى بە چەقۆ کوژرا".
مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "شەوى رابردوو لەگەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار گەنجێک برایەکی خۆی بەناوی (سەنگەر وەهاب عەبدولعەزیز) لەدایکبووی 1985 بەچەقۆ دەکوژێت".
رونیشیکردەوە "بەوتەی کەسوکاری ئەو دوو برایە لەماڵی خۆیان بووە
بە شەڕیان و لەئەنجامدا یەکێکیان بەقەچۆ ئەوی تریان دەکوژیت و هەڵدێت".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی
داوەری قەزای کەلار کراوە و بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٥ فەرمانی دەستگیرکردن
بۆ تۆمەتبار دەرچووە".