لەگەڵ تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان و دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکاندا، دەنگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق یەکلاییکراوەتەوەو بەپێی ئەجامەکانیش، رەوتی سەدر تا ئێستا پێشەنگی هەڵبژاردنەکەی گرتووە و (هاوپەیمانی قووە) لە پلەی دووەمدایە، لەنیو سوننەکانیشدا، هاوپەیمانی تەقەدوومی حەلبوسی لەپلەی یەکەمدایە.
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لە هەرێمی کوردستان جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەسەرۆکایەتی شاسوارعەبدولواحید موفاجەئەیەکی گەورەی تۆمارکرد و تا ئیستا پاڵێوراوەکانی لە زۆبەری وێستگەکاندا لەپێشەنگدان.
بەپێی چاوگە هەواڵییەکان،
تا ئێستا رەوتی سەدر باشوور و ناوەڕاستی عێراق پلەی یەکەمی گرتووە و هاوپەیمانی هێزەکانی
دەوڵەت، کە لە هاوپەیمانی نێوان حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم پێکدێت، پلەی دووەمی
گرتووە.
هاوکات، هاوپەیمانی
فەتحیش بەسەرۆکایەتی هادی عامری لە پلەی سێیەمدایە و دەوڵەتی یاساش بەسەرۆکایەتی
نوری مالیکی لەپلەی چوارەمدایە و کەسایەتییە سەربەخۆکانیش، پلەی پێنجەمیان گرتووە.
سەبارەت بە هێزە
سووننەکانیش کە کێبڕکێی توند لە نێوانیاندا بووە، (هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی نیشتیمانی)
بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی عێراق، لەپلەی یەکەمدایە.
هاوکات، (هاوپەیمانی
عەزمی عێراق) بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، لە نێو لایەنە سوننییەکاندا پلەی دووەمی
گرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە،
١٠ی مانگ دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی
بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو و ھاوڵاتییان چوونە سەر سندوقەکانی
دەنگدان.
لە سەرانسەری عێراقدا
بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و
لەو رێژەیەش، لە هەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و ٧٨٧ کەس مافی دەنگدانیان هەیە
و بە دەنگەکانی کەرکوکەوە ٤ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ١٦٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.