سەردێڕ:

پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان؛ کاندیدێک کۆچی دوایی کرد

PM:07:14:10/10/2021

338664 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە موسڵ رایگەیاند، پاڵێوراوێکی بزووتنەوەی بابیلۆن لە پارێزگای موسڵ لە دوا ساتەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.


چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند سەدام محەمەد شەرابی پاڵێوراو بۆ هەڵبژاردنە پێشەوەختەکەی عێراق، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکردم چاوگەکە ئاماژەی بەوەداوە کە کاندیدەکەی بزوتنەوەی بابلیۆن لە چلەکانی تەمەنیدابووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەکاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و ھەڵبژاردنەکە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

دەنگدانی گشتی کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتاییهات و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لەدوای ٢٤ کاتژمێر ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکە رادەگەیەنن.

لە سەرانسەری عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانییان لە هەڵبژاردنی گشتیدا هەبوو کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو لەو رێژەیەش، لە هەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و ٧٨٧ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بە دەنگەکانی کەرکوکەوە ٤ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ١٦٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.













گەلەری