سەردێڕ:

کازمی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:06:31:10/10/2021

3212 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت ئەرکەکەی خۆی بەجێگەیاند و بەڵێنیدابوو هەڵبژاردنێکی بێگەرد و پڕ ئارامی ئەنجامبدات.


مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا و پاش تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان لە عێراق و هەرێم رایگەیاند، سوپاسی گەل و دەنگدەران و کاندیدەکان و هێزە سیاسییەکان و چاودێران و کارکەران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەن، هەروەها سوپاسی هێزە ئەمنییەکانیشی کردووە.

هاوکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەکەیدا سوپاسی نەتەوە یەکگرتووەکان ومەرجەعی ئایننی دەکات.

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە عێراق و هەرێم بەڕێوەچوو و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەشدا تەواوی سندوقەکانی دەنگدان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەکار وەستان و پرۆسەکە کۆتایی هات.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەڵبژاردنەکە لەژێر چاودێرى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت.

لە سەرانسەری عێراق بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان هەشت هەزار و ٢٧٣ بنکەی دەنگدان کراونەتەوە کە ٥٥ هەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدانیان تێدایە.

لەدەنگدانى گشتیدا ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و سێ هەزار و ٢٢٦ کاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

بەگوتەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دوای ٢٤ کاتژمێر لە دوای تەواوبوونی پرۆسەکە رادەگەیەندرێت.













گەلەری