چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، "دوای جەژن لیبرینی موچە هەڵدەگیرێت و مانگی حەوت دابەشکردنی موچە بەبێ لێبرین دەبێت، یاخود بۆ رێژەی ٥٪ کەمدەکرێتەوە".
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئیستا بەهۆی پشووەکانەوە ناتوانرێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئیستا بریارەکان بەوجۆرەیە کە لێبرین نەمینێت، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا بریارێکی تر بدریت ئەوا ڕیژەی لێبرینەکە بە دڵنیاییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکەینەوە".
بەوتەی چاوگەکەی ئێن ئاڕتی، "ئەگەر لێبڕینی موچەش بمێنیت بۆ ٥٪ کەمدەکرێتەوە".
لە دوای چەند
مانگێک لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، لێبڕینی موچە بە رێژەی
٢١٪ دەستیپێکرد و لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی هەرێم موچەی پێنج مانگی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی
دابەشنەکرد، دواتریش بڕیاریدا هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەش بکات، بەڵام لە دوو مانگی
رابردوودا پاش چەندین رۆژ لە دواکەوتنی، ئینجا موچەی تەواوی وەزارەتەکانی دابەشکرا.
هێرش قادر- هەولێر