سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار .. سەرۆکوەزیرەکانى عێراق کاندیدى هەڵبژاردن نیین

PM:12:33:10/10/2021

6492 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەستی پێکرد، جیاوازییەکی زۆری هەبوو لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشووتر، بەجۆرێک سەرجەم سەرۆکوەزیرانی ڕابردوو لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تاوەکو ئێستا، لەم هەڵبژاردنەدا هیچیان کاندید نیین.


لەنێوان پێنج سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق بە مستەفا کازمیشیەوە ئەمجارە هیچ کامیان خۆیان کاندید نەکردوە، ئەمەش بە ڕووداوێکی مێژوویی دادەنرێت.

پێشتریش لە هەڵبژاردنەکانی هەر چوار خولی پەرلەمانی عێراق لە دابونەریتى سیاسی عێراقدا ناوی تەواوی سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق لە لیستی هەڵبژاردنەکاندا هەبوو، بەڵام لە ١٠ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هاوکێشەکەی گۆڕی .

لە مانگی ئایاری ڕابردوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، خۆى کاندید ناکات بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەڵکو چاودێری و پاڵپشتی کەشێکی ئارام بۆ هەڵبژاردنەکان ڕێکدەخەن.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، خۆ کاندیدنەکردنی کازمی بۆ ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە مێژووی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣-ەوە .

بەڵام کازمی تاکە سەرۆکوەزیران نییه کە خۆی کاندید نەکردبێت و بەبێ لایەنانە پۆستەکەی بەڕێوە ببات. بەڵکو تەواوی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقیش خۆیان کاندید نەکردووە.













گەلەری